بابەتەكان

پێشەكی

ئەم بەشە پێك دێت لە كۆمەڵێك زانیاری سەرەتایی ، تایبەتە بە بەكارھێنەری نوێی ئایفۆن.

کلیک لێرە بکە
سەرەكی

ئەم بەشە پێك دێت لە كۆمەڵێك زانیاری سەرەكی.

کلیک لێرە بکە
پاتری

ئەم بەشە پێك دێت لە زانیاری دەربارەی پاتری.

کلیک لێرە بکە
پەیوەندی

ئەم بەشە پێك دێت لە زانیاری دەربارەی پەیوەندی .

کلیک لێرە بکە
مەسج

ئەم بەشە پێك دێت لە زانیاری دەربارەی مەسج ناردن .

کلیک لێرە بکە
كیبۆرد

ئەم بەشە پێك دێت لە زانیاری دەربارەی نوسین و كیبۆرد .

کلیک لێرە بکە
پاراستن

ئەم بەشە پێك دێت لە زانیاری دەربارەی پاراستنی ئامێرەكەت .

کلیک لێرە بکە
كامێرا

ئەم بەشە پێك دێت لە زانیاری دەربارەی كامێرا و ڕەسم گرتن .

کلیک لێرە بکە
ڕەسم

ئەم بەشە پێك دێت لە زانیاری دەربارەی و ڕەسم و كامێرا ڕۆڵ .

کلیک لێرە بکە
ئایكلاود

ئەم بەشە پێك دێت لە زانیاری دەربارەی ئایكلاود .

کلیک لێرە بکە

ماڵپەڕ

بەكارھێنانی Control Center.


لە ڕێگەی Control Center ئەتوانیت بە خێرایی چەن چالاكیەك ئەنجام بدەیت.


بۆ ڕۆشتنە سەر Control Center لە iPhone X بۆ سەرەوە پەنجە بھێنە بە سەرەوەی شاشەكە لە لای ڕاستەوە بۆ خوارەوە، iPhone 8 بۆ خوارەوە پەنجە بھێنە بە شاشەكە لە خوارەوە بۆ سەرەوە.



#ئەگەر لە ناو بەرنامەیەكیت و ئەو بەرنامە فول سكرینە(Full Screen) پەنجە بھێنە بە  ئەو ھێمای دیاریم كردووە بۆ بینینی Control Center.




#لە Control Center چەن شتێك ھەیە وەك Wi-Fi و Bluetooth  و Airplane و Airdrop  كە ئەتوانیت بە خێرایی ئەم چالاكیانە ئەنجام بدەیت.



Customize Controls

#ئەتوانیت دەست كاری Control Center بكەیت و چەن شتێكی تر زیاد بكەیت بۆی یان بیسڕیتەوە.


بۆ ئەنجامدانی ئەنجامدانی ئەم كارە بڕۆ Settings دواتر Control Center لێرە بڕۆ سەر Customize Controls.


بۆ سڕینەوە پەنجە بنێ بە - وە بۆ زیاد كردن پەنجە بنێ بە +.




دوگمەی گەڕانەوە .


كاتێك لینكێك ئەكەیتەوە لە بەرنامەیەكەوە بۆ سەفاری یان سێرچ كردن(Spotlight Search) دوگمەیەكی بچوك ئەبینیت لە سەرەوە لە لای چەپەوە بۆ گەڕانەوە، یان لە فەیسبوكەوە بۆ ڤیدۆیەكی یوتوب ، ئەتوانیت پەنجەی پیا بنێیت  بۆ گەڕانەوە بە شێوەیەكی خێرا.


komar

گەڕان لە ناو ئایفۆنەكەت.

 

Spotlight Search ڕێگە بە ئەوە ئەدات لە ناو ئایفۆنەكەت بگەڕێیت بۆ بەرنامە، تێبینی، ڕەقەم، ئیمەیڵ و زیاتر.


# بۆ گەڕان پەنجە بھێنە بە ناوەڕاستی شاشەكە بۆ خوارەوە، لێرە ڕاستەوخۆ ھەر شتێك لە ئایفۆنەكەت ھەبێت پیشانی ئەدات و ئەتوانیت بە خێرایی بڕۆیتە سەری.





Siri Suggestions

كاتێك ئەتەوێت سێرچ بكەیت Siri Suggestions پێشنیاری چەن ئەپێكت بۆ ئەكات كە زۆر جار ئەو بەرنامانە بەكار ئەھێنیت، ئەگەر ئەمەت ناوێت بڕۆ Settings دواتر Siri & Search لێرە Suggestion in Search ئۆف بكە.

داخستنی بەرنامە.


ئەتوانیت لە بەرنامەیەك بڕۆیتە سەر بەرنامەیەكی تر بەبێ ئەوەی ئەو بەرنامە دابخری كە بەكاری ئەھێنیت.


#لە iPhone X بۆ سەرەوە پەنجە بھێنە بە شاشەكە لە خوارەوە بۆ سەرەوە بۆ بینی ئەو بەرنامەی كراوەتەوە، لە iPhone 8  بۆ خوارەوە دوو جار لەسەر یەك پەنجە بنێ بە دوگمەی ھۆم.



#پەنجە بھێنە شاشەكە لە ڕاستەوە بۆ چەپ بۆ بینینی ئەو بەرنامانەی كراوەتەوە .


#بۆ داخستنی بەرنامەكە پەنجە بھێنە بەرنامەكە بۆ سەرەوە، ئەتوانیت دوو پەنجە یان سێ پەنجە بەكار بێنیت بۆ خێرا داخستنی.



#لە iPhone X بۆ سەرەوەبۆ  ئەوەی بڕۆیتە سەر بەرنامەیەكی تر زۆر ئاسانتر كراوە تەنیا پەنجە بھێنە بە خوارەوە شاشەكە لە لای چەپەوە بۆ ڕاست بۆ ڕۆشتنە سەر بەرنامەی پێشوتر یان لە ڕاستەوە بۆ چەپ بۆ گەڕانەوە.




دروست كردنی فۆڵدەر.


لە ڕێگەی دروست كردنی فۆڵدەر ئەتوانیت بەرنامەكانت بە شێوەی گروپ ڕێك بخەیت بۆ دروست كردنی بۆشایی لەسەر شاشەو دۆزینەوەی بەرنامەكانت بە ئاسانی، بۆ دروست كردنی فۆڵدەر پەنجە ڕاگرە لەسەر ئەو بەرنامەی ئەتەوێت تا دەست ئەكات بە جوڵە و دواتر بیخە سەر ئەو بەرنامەی ئەتەوێت.



لە كاتی دروست كردنی فۆڵدەرەكە پێشنیاری ناوێكت بۆ ئەكات بۆ ئەوەی بۆ فۆڵدەرەكە دای بنێیت بەڵام ئەتوانیت بە دڵی خۆت شتێك بنوسیت تەنیا پەنجە بنێ بە ناوەكە.

بردنی فۆڵدەر بۆ پەڕەیەكی تر بە ھەمان شێوەی یەك بەرنامەیە بە تەنیا،پەنجەی لەسەر ڕاگرەو بیبە بۆ ئەو پەڕەی ئەتەوێت.



بۆ داخستنی فۆڵدەر پەنجە بنێ بە دوگمەی ھۆم یان پەنجە بنێ بە ھەر بۆ شاییەك لەسەر شاشەكە.







سڕینەوەی بەرنامە و بردنی بۆ پەڕەیەكی تر.


بۆ سڕینەوەی بەرنامە پەنجە ڕاگرە لەسەر بەرنامەكەو تا دەست ئەكات بە جوڵە كردن دواتر پەنجە بنێ بە X بۆ سڕینەوە.

بۆ بردنی بۆ پەڕەیەكی تر یان جوڵاندنی بە ھەمان شێوە پەنجە ڕاگرە لەسەر بەرنامەكە تا دەست ئەكات بە جوڵە كردن و بیبە بۆ پەڕەیەكی تر، بۆ وەستاندن پەنجە بنێ بە دوگمەی ھۆم ئەگەر دوگمەی ھۆمت ھەیە یان پەنجە بنێ بە done.



بۆ گواستنەوەی چەن بەرنامەیەك پێكەوە بۆ پەڕەیەكی تر، پەنجە ڕاگرە لەسەر بەرنامەیەك تا دەست ئەكات بە جوڵە كردن و دواتر بە پەنجەیەكی تر كلیك بكە لەسەر ئەو بەرنامەی ئەتەوێ بیگوازیتەوە لەگەڵی.



ئەگەر ئایفۆنەكەت زاكیرەی فول بووە و بۆ ئەوەی بزانیت چی بەرنامەیەك مێگا بایتی زۆر بردووە بڕۆ Settings دواتر General دواتر iPhone Storage لێرە ھەر بەرنامەیەك مێگا بایتی زۆر بردووە پیشانی ئەدات و ئەتوانیت  بیسڕیتەوە.




ھیوادارم سودێكت بینی بێت! بۆ زانیاری زیاتر لەگەڵمان بە لە

ئینستاگرام فەیسبوك سناپ چات

snapchat instagram facebook

لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بكە