الخميس، 13 يونيو 2019

دروست كردنی فۆڵدەر.

لە ڕێگەی دروست كردنی فۆڵدەر ئەتوانیت بەرنامەكانت بە شێوەی گروپ ڕێك بخەیت بۆ دروست كردنی بۆشایی لەسەر شاشەو دۆزینەوەی بەرنامەكانت بە ئاسانی، بۆ دروست كردنی فۆڵدەر پەنجە ڕاگرە لەسەر ئەو بەرنامەی ئەتەوێت تا دەست ئەكات بە جوڵە و دواتر بیخە سەر ئەو بەرنامەی ئەتەوێت.



لە كاتی دروست كردنی فۆڵدەرەكە پێشنیاری ناوێكت بۆ ئەكات بۆ ئەوەی بۆ فۆڵدەرەكە دای بنێیت بەڵام ئەتوانیت بە دڵی خۆت شتێك بنوسیت تەنیا پەنجە بنێ بە ناوەكە.

بردنی فۆڵدەر بۆ پەڕەیەكی تر بە ھەمان شێوەی یەك بەرنامەیە بە تەنیا،پەنجەی لەسەر ڕاگرەو بیبە بۆ ئەو پەڕەی ئەتەوێت.



بۆ داخستنی فۆڵدەر پەنجە بنێ بە دوگمەی ھۆم یان پەنجە بنێ بە ھەر بۆ شاییەك لەسەر شاشەكە.







Komar Khalel

دروستكەر و بەڕێوبەری ئەم ماڵپەڕەم، شارەزایم لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس ھەیە! ئەمەوێت لە ڕێگەی ئەم پۆستانەوە یارمەتی بەكارھێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد بدەم .

ھیوادارم سودێكت بینی بێت! بۆ زانیاری زیاتر لەگەڵمان بە لە

ئینستاگرام فەیسبوك سناپ چات

snapchat instagram facebook

لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بكە