بەكارھێنانی نۆتیفیكەیشن.
بۆ بینینی Notifications تەنیا پەنجە بھێنە بە سەرەوەی شاشەكە بۆ خوارەوە لە لای چەپەوە(ئایفۆن ٨ بۆ خوارەوە تەنیا پەنجە بھێنە بە سەرەوەی شاشەكە بۆ خوارەوە لە ھەر شوێنێكی سەرەوە بێت بۆ بینینی نۆتیفیكەیشن).
لێرە ھەموو ئاگاداركردنەوەكان ئەبینیت،ئەتوانی پەنجە بھێنی بە نۆتیفیكەیشن بەرەو لای چەپ بۆ ھەڵبژاردەی زیاتر، بۆ سڕینەوە كلیك بكە لەسەر clear.
بۆ دەرچون لەسەر نۆتیفیكەیشن پەنجە بھێنە بە شاشەكە لە خوارەوە بۆ سەرەوە (یان پەنجە بنێ دوگمەی ھۆم ئەگەر دوگمەی ھۆمی ھەیە ئایفۆنەكەت). وە ئەتوانی پەنجە بھێنی بە نۆتیفیكەیشن لە لای چەپەوە بۆ ڕاست بۆ كردنەوەی یان تەنیا پەنجە بنێ نۆتیفیكەیشنەكە.
#نۆتیفیكەیشن بە شێوەی گروپ ڕێكخراوە بۆ كورت كردنەوە، ئەگەر زیاتر لە چەند نۆتیفیكەیشنێكت بۆ ھاتووە پەنجە بنێ بە نۆتیفیكەیشنەكە بۆ كردنەوە،بۆ سڕینەوە پەنجە بنێ بە X دواتر Clear.
#ھەروەھا كە مەسجت بۆ ھات و لە سەرەوە پیشانی دا، پەنجە بھێنە بە نۆتیفیكەیشنەكە بۆ خوارەوە ئەتوانیت وەڵامی مەسجەكە بدەیتەوە.
#وە ئەگەر لە ناو بەرنامەیەكیت و ئەو بەرنامە فول شاشەیە (Full Screen) پەنجە بھێنە بەو ھێمای دیاریم كردووە بۆ خوارەوە بۆ بینی نۆتیفیكەیشن .