بەكارھێنانی Find My iPhone.
كاتێك ئەپڵ ئایدی لە ئایكلاود داخل ئەكەیت ئەتوانی تایبەتمەندی Find My iPhone چالاك بكەیت، بۆ چالاك كردن بڕۆ Settings دواتر كلیك بكە لەسەر ناوی خۆت لە سەرەوە ئینجا iCloud ھەڵبژێرە لێرە Find My iPhone چالاك بكە.
#دوای ئەوە ئەم سایتە بكەوە لە كۆمپیتەر www.icloud.com یان بەرنامەی Find My iPhone بكەوە لەسەر ئایفۆنەكەت و ئەپڵ ئایدیەكەت داخل بكە، دواتر ئەبینیت چەند ڕێگەیەك ھەیە بۆ دۆزینەوەی ئایفۆنەكەت!
Play Sound
ئەگەر ئایفۆنەكەت ون بوو ئەتوانیت كلیك بكەیت لە Play Sound و ئایفۆنەكەت دەست ئەكات بە جەرەس لێدان و ئەگەر نزیكیت بێت بە ئاسانی ئەیدۆزیتەوەو دواتر ئەتوانیت ئەم دەنگە ئۆف بكەیت.
Lost Mode
ئەگەر ئایفۆنەكەت نەدۆزیەوە لە ڕێگەی Play Sound ئەوە كلیك بكە لەسەر Lost Mode لەم كاتەدا ئایفۆنەكە قوفڵ ئەبێت ژمارە تەلەفۆنی تۆ لەسەر شاشەكە پیشان ئەدات كە پێشتر نوسیتە پێی ئەڵێ تەلەفۆنم بۆ بكە یان ئەتوانیت شتێكی تری بۆ بنوسیت.
Erase iPhone
ئەگەر ئەزانیت ئایفۆنەكەت ڕەسم و ڤیدۆ یان بابەتی گرنگی تێدایە ئەتوانیت ئەو ئایفۆنە فۆرمات بكەیت و ھەر شتێكی تیا بێت ئەسڕێتەوە و بۆ ئەوەی دوای فۆرماتیش بەكاربێتەوە پێویستە ئەو ئەپڵ ئایدیەی تۆ بزانن، بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە كلیك بكە لەسەر Erase iPhone.
#بەرنامەی Find My iPhone لە ئایفۆنەكەت ھەیە! ئەگەر بەرنامەكەت سڕیەوەتەوە لە ڕێگەی ئەم لینكە دایبەزێننەوەو ئەپڵ ئایدیەكەت داخل بكە.