بەكارھێنانی Low Power Mode.
ئایفۆن تایبەتەمەندیەكی ھەیە پێی ئەوترێت Low Power Mode، لە كاتێك شەحنت كەمە ئەتوانیت ئەم تایبەتەمەندیە چالاك بكەیت بۆ ئەوەی شەحنت درەنگتر دابەزێت و تەمەنی پاتریەكەت زیاتر بكەیت.
#Low Power Mode ھەڵدەستێت بە ئۆف كردنی چەندین چالاكی لە ئایفۆنەكەت وەك background app refresh و دابەزاندنی بەرنامەكان بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەوەی پاتریەكەت بپارێزێت، لەگەڵ ئەمانەش تۆ ئەتوانیت ئایفۆنەكەت بەكاربھێنیت بە شێوەیەكی ئاسایی كاتێك چالاكە.
#كاتێك شەحنت ئەگاتە لە ٪٢٠ ئایفۆنەكەت ئاگادارت ئەكاتەوە بۆ چالاك كردنی Low Power Mode كلیك بكە لەسەر Continue بۆ چالاك كردن و ئەتوانیت Cancel بكەی ئەگەر ناتەوێت چالاكی بكەیت، ھەروەھا كاتێك شەحنت ئەگاتە لە ٪١٠ جارێكی تر ئاگادارت ئەكاتەوە بۆ چالاك كردن،كاتێك شەحنت ئەگاتە لە ٪٨٠ ڕاستەوخۆ Low Power Mode ئۆف ئەبێت.
ئەگەر ئەتەوێت چاوەڕێی ئەوە نەبیت شەحنت بگات بە ٪٢٠ و Low Power Mode چالاك بكەیت، بڕۆ Settings دواتر Battery لێرە Low Power Mode چالاك بكە.
#دوای چالاك كردنی Low Power Mode ڕەنگی پاتریەكە لە سەرەوە ئەبێت بە زەرد.