الثلاثاء، 11 يونيو 2019

بەكارھێنانی Low Power Mode.

ئایفۆن تایبەتەمەندیەكی ھەیە پێی ئەوترێت Low Power Mode، لە كاتێك شەحنت كەمە ئەتوانیت ئەم تایبەتەمەندیە چالاك بكەیت بۆ ئەوەی شەحنت درەنگتر دابەزێت و تەمەنی پاتریەكەت زیاتر بكەیت.


#Low Power Mode ھەڵدەستێت بە ئۆف كردنی چەندین چالاكی لە ئایفۆنەكەت وەك background app refresh و دابەزاندنی بەرنامەكان بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەوەی پاتریەكەت بپارێزێت، لەگەڵ ئەمانەش تۆ ئەتوانیت ئایفۆنەكەت بەكاربھێنیت بە شێوەیەكی ئاسایی كاتێك چالاكە.


#كاتێك شەحنت ئەگاتە لە ٪‏٢٠ ئایفۆنەكەت ئاگادارت ئەكاتەوە بۆ چالاك كردنی Low Power Mode كلیك بكە لەسەر Continue بۆ چالاك كردن و ئەتوانیت Cancel بكەی ئەگەر ناتەوێت چالاكی بكەیت، ھەروەھا كاتێك شەحنت ئەگاتە لە ٪‏١٠ جارێكی تر ئاگادارت ئەكاتەوە بۆ چالاك كردن،كاتێك شەحنت ئەگاتە لە ٪‏٨٠ ڕاستەوخۆ Low Power Mode ئۆف ئەبێت.


ئەگەر ئەتەوێت چاوەڕێی ئەوە نەبیت شەحنت بگات بە ٪‏٢٠ و Low Power Mode چالاك بكەیت، بڕۆ Settings دواتر Battery لێرە Low Power Mode چالاك بكە.


#دوای چالاك كردنی Low Power Mode ڕەنگی پاتریەكە لە سەرەوە ئەبێت بە زەرد.





Komar Khalel

دروستكەر و بەڕێوبەری ئەم ماڵپەڕەم، شارەزایم لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس ھەیە! ئەمەوێت لە ڕێگەی ئەم پۆستانەوە یارمەتی بەكارھێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد بدەم .

ھیوادارم سودێكت بینی بێت! بۆ زانیاری زیاتر لەگەڵمان بە لە

ئینستاگرام فەیسبوك سناپ چات

snapchat instagram facebook

لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بكە